" تۆمەتباری بکوژی فەیروز دەستگیرکرا "

ئەو کچەی ناوی فەیروزەو لە هەولێر ئەم بەیانییە لە ماڵی خۆیاندا" تیرۆر " کرا، لەلایەن برایەک و چەند کەسوکارێکیەوە کوژراوەو، براکەی کە بەکوژی سەرەکییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " کوژراوەکە ئەو کچەیە کە دوو تیکتۆکچی لە مانگی ١١ ساڵی رابردوودا لە شوقەکەیانەوە فڕێیان دایە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو، ئەم بەیانی چوار شەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لەبەرچاو دوو خوشكی بە حەوت فیشەک کوژرا.

تەقەکەرەکان لە فەیروز چەند کەسێکی خزمی بوون کە براکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە، بەڵام خزمە نزیکەکانی تا ئێستا هەڵهاتوون کە باوک و خاڵو و ئامۆزاکەی بوون.

ئەمرۆ کاتژمێر حه‌وتی‌ به‌یانی حه‌وت كه‌س له‌ گه‌ڕه‌كی‌ داره‌توو، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی فەیروز و لەبەرچاوی دوو خوشکی کوشتیان.

زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئازادکردنی ئەو دوو تیکتۆکچییە بە سوڵحێکی عەشایری بووەو بە بڕی ٤٠ هەزار دۆلار بووە. 


   

PM:08:26:17/04/2024