وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەر هاونیشتمانییاندا راگەیاندو لە دوو شەممەوە دابەشکردن دەستپیدەکات.
لە راگەیاندنێکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە" دابەشکردنی بەشی سێیەمی سەبەتەی خۆراک بەسەرهاونیشتمانییان، ئەم مانگە بۆ هەر کەسێک بڕی دو کیلۆ و نیو برنج وەردەگرێت، واتە نیو کیلۆ کەمتر لە مانگەکانی رابردو".
هاتووشە" دۆشاوی تەماتە ئەم مانگە هەر هاونیشتمانییەک یەک قوتو دۆشاوی هەشت سەد غرامییە، ئەوەش لەبری بەشی سێهەم و چوارەمی خۆراک، چونکە هەر بەشەخۆراکێک چوارسەد غرامی دەدرا بە هەرهاونیشتمانییەك، بەڵام ئەم مانگە قوتویەکی هەشت سەد غرامی پێدەدرێت لەبری دو بەش.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاونیشتمانییان دەکاتەوە لەکاتی سەردانیان بۆ لای بریکارەکانی خۆراک، ئەگەر دو کیلۆ و نیو برنجیان پێدان، ئەوە بڕیارەکە لە بەغدادەوە هاتوە و پەیوەندی بەبریکارەکانی خۆراکەوە نییە.
بەشی سێیەمی ئاردیش زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەمو هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشكردنی كراوە.