"لە موسڵەوە بنکەیەکی ئەمریکا لە سوریا کرایە ئامانج"

پێنج مووشەک لە سنووری پارێزگای موسڵەوە ئاراستەی بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کران. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمشەو یەکشەممە لە زاری دوو سەرچاوەی ئەمنی عێراقی بڵاویکردەوە" پێنج موشەک لە شارۆچکەی زومار لە عێراقەوە ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کران". 

رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشە دەبێتە یەکەم هێرش لە ماوەی دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا کە لە سەرەتاکانی مانگی شوباتەوە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دژی هێزەکانی ئەمریکا هێرشەکانیان راگرتووە.

باسی لەوەشکردووە، لە بەرامبەریشدا لە لایەن سیستەمی بەرگری بنکەی سەربازی ئەمریکاوە سەرجەم مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە.


PM:11:44:21/04/2024