نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز دەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٤ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵاتی نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٨ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٧ دۆلار و ١٦ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٢ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٢ دۆلارو ٨١ سەنت بوو.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە پێداویستی و داخوازی بازاڕ و هەروەها نیگەرانی لە هێرشەکانی نێوان  ئێران و ئیسرائیل و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.



AM:09:27:25/04/2024