لەسەر رێگای دووکان رووداوێکی هاتووچۆ رویدا و ١٣ ئۆتۆمبێڵ بەیەکیاندا کێشا و قوربانی لێکەوتەوە

بارهەڵگرێک لە دووکان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ١٣ ئۆتۆمبێڵی دیکەدا کێشاوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بریندارن.

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای دوکان –سلێمانی بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە رووداوێکی هاتوچۆ رویداوە و بەهۆیەوە بارهەڵگرێک خۆی بە ١٥ ئۆتۆمبێلی دیکە دا کێشاوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان  ژمارەی بریندارەکان زۆرن و ١٨ کەس بریندارن و  دوو تیمی تەندروستی و فریاگوزاری خێرا لە سلیمانیەوە رەوانەی دوکان کراون بەمەبەستی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمار نەکراوە.

لەبارەی ڕووداوی هاتووچۆکەی قەزای دووکان رائدی هاتووچۆ بەهمەن عبدالله پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە وتێداڕایگەیاندووە" لەڕووداوەکەی شارۆچکەی دوکاندا ١٥ کەس بریندارە خۆش بەختانە تا ئێستا لە ڕووداوەکەدا کەس گیانی لەدەست نەداوە ، ڕووداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بوە کە جۆری فلات بوە کۆنتێنەری لەسەر بووە لە سلێمانیەوە بە ئاڕاستەی دوکان ڕۆشتوە پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست ئەدات و خۆی دەکێشێ بە دوو ئۆتۆمبێلدا پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە دەڕوات و لەناو بازگەکە خۆی دەکێشێ بە ١٣ ئۆتۆمبێلی تردا  ، شۆفێرەکەی بەڕەگەز عەرەبە و خەڵکی بەغدایە ، تیمەکانی هاتووچۆ و تەندروستی و هێزە ئەمنیەکان و لەهەوڵێ کۆنتڕۆڵ کردنی ڕووداوەکەدان".





AM:11:52:26/04/2024