لە بارەی هاتنی شەپۆلێکی توندی بارانبارینەوە هۆشداری دەدرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات هاونیشتمانییان خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە.

لە ئاگادارکردنەوەیەکی بەپەلەدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان  دەڵێت "بەهۆی پێشبینی بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی توند هەفتەی داهاتوو بەتایبەتی رۆژی چوارشەممە".

لە درێژەی راگەیاندنەکەدا هاتووە"پێشبینی زیادبوونی دراماتیکی سەرچاوەکانی ئاو دەکەین لە هەرێمی کوردستان، بەو هۆیەوە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان لە نزیکی سەرچاوەکانی ئاو دووربخەنەوە و کاری پێویست بکەن بۆ پاراستنی بەرهەم و کێڵگەکانیان".

لە ئاگادارییەکەدا دەشڵێت "لە نوێبوونەوەی وێنە ئاسمانییەکان ئاگادارتان دەکەینەوە".



PM:11:07:26/04/2024