هه‌رچه‌نده چه‌کدارانی داعش زۆر شوێنیان له‌ناوچه‌کانی سامه‌راو بێجی و تکریت له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی سوپای عێراقدا له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ 25 ی تشرینی یه‌که‌م هێرشێکی توندیان کردۆته سه‌ر پاڵاوگه‌ی بێجی که له‌مانگی حوزه‌یرانه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیسی عێراقی به میدیا جیهانییه‌کانی راگه‌یاندووه که داعش سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌یان به دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی خۆکوژ ده‌ست پێکردووه و تا ئێستا شه‌ڕ به‌قورسی به‌رده‌وامه.
پاڵاوگه‌ی بێجی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وته له عێراقدا و له مانگی حوزه‌یرانه‌وه پاش داگیرکردنی موسڵ، ئه‌و پاڵاوگه‌یه له‌لایه‌نه داعشه‌وه گه‌مارۆدراوه‌و به‌رده‌وام هێرش ده‌که‌نه سه‌ری، به‌ڵام تا ئێستا داعش نه‌یتوانیوه کۆنترۆڵی بکات.