پارێزگاری سه‌لاحه‌دین رائید ئیبراهیم نوری رایگه‌یاند " پرۆسه‌ی ئازادکردنی باکوری شاری ته‌کریت به‌رده‌وامه‌و سووپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌نها دوو کیلۆمه‌تریان ماوه بچنه ناو شاری بێجیه‌وه".
رائید ئیبراهیم وتی" هێزه سه‌ربازییه‌کان له باشوری شاره‌که‌وه گه‌یشتوونه‌ته گوندی (مه‌زرعه) واته ته‌نها 2 کم دوورن له ناو قه‌زای بێجیه‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سووپای عێراق هێزێکی زۆری هێناوه‌ته بنکه‌ی سه‌ربازی سپایگه‌ر بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی باکوری تکریت.
ئازادکردنی قه‌زای بێجی زه‌مینه‌یه‌کی باش خۆش ده‌کات بۆ کۆنترۆلکردنی ته‌واوی پاڵاوگه‌ی بێجی و ده‌رکردنی چه‌کدارانی داعش له‌نزیکی پاڵاوگه‌و چوارده‌وره‌که‌ی.