لەجەلولا هێرشیکی گەورەی داعش تێکشکێنرا

چەکدارانی داعش شەوی رابردوو لە کاتژمێر :١١:٣٠ی شەوەوە تا کاتژمێر ٤ بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سێ قۆڵەوە لەجەلەولا هێرش دەکەنە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام تێکدەشکێن.

سەرچاوەیەکی لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان لەدەڤەری جەلەولا بە سپی میدیای راگەیاند" هێرشەکانی داعش لەهەر سێ قٶلێ کوباشی، ودای عوسەج، حلەوان)ەوە بووەو لەهەر سێ قٶلەکە تێکشکاون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون، بەڵام تا ئێستا ژمارەیان نەزانراوە. 



AM:10:45:30/10/2014