15 تانكەر نەوتی داعش لەکەرکوک سوتێنرا. بەرەو كوێ دەبران؟
شەوی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه عێراقیه‌كانه‌وه 15 ته‌نكه‌ر نه‌وتی خاو له‌سه‌ر رێگای ریاز- بێجی له خۆرئاوای كه‌ركوك سوتێنران، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی گریمانه‌ی رۆشتنی ئه‌و ته‌نكه‌رانه بۆ دو شوێن ده‌كات.
لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین به سایتی (سبه‌ی) راگه‌یاند: "تا ئێستا ژماره‌ی ته‌واوی ته‌نكه‌ره سوتاوه‌كان نه‌زانراون و به‌فه‌رمی پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام گومان هه‌یه ئه‌و ته‌نكه‌رانه به‌نیازبوبن بچنه قه‌زای دوزخورماتو، له‌وێشه‌وه به‌ره‌وه كه‌ركوك بڕۆن.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "دو رێگا هه‌یه بۆ چونی ئه‌و ته‌نكه‌رانه؛ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌ره‌و موسڵ و سوریا بڕۆن، دوه‌م رێگه ئه‌وه‌یه به‌ره‌و كه‌ركوك بێن".
سه‌رچاوه‌كه رونیشیكرده‌وه "به‌هۆی نه‌مانی رێگا له سنوری قه‌زای دوبز، گومان هه‌یه ئه‌و ته‌نكه‌رانه به‌ره‌و گوندی جینگڵاوه بهاتنایه كه كۆتا گوندی قه‌زای داقوقه و به ده‌ست داعش-ه‌وه‌یه و ده‌كه‌وێته باشوری خورئاوای قه‌زاكه، له‌وێشه‌وه بێنه گوندی (پاره پاره)كه سه‌ر به قه‌زای خورماتوه دواتریش بێنه ناو قه‌زاكه‌و به‌ره‌و كه‌ركوك یان هه‌ر شوێنێكی تر بڕۆن".
گوندی پاره پاره ده‌كه‌وێته باكوری قه‌زای دوزخورماتو، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن و له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی پارێزگاری لێده‌كرێت و هاوسنوره له‌گه‌ڵ گونده‌كانی (ئه‌لبو نه‌جم و جینگڵاوه)ی سه‌ر به قه‌زای داقوق كه به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش-ه‌وه‌یه.
ئه‌و رێگایه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه نه‌وتی خاوی پێدا ده‌هات، ماوه‌یه‌كه راوه‌ستاوه گه‌رچی رێگاكه كراوه‌یه و نه‌به‌ستراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كان، به‌شێك له خه‌ڵكی گوندی (پاره پاره) له ئێستادا كاری قاچاغچێتی ده‌كه‌ن له‌و سنوره به تایبه‌ت په‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ژێرده‌ستی داعش بۆ دوزخوماتو.
فرۆشتنی نه‌وتی خامی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه داراییه‌كانیان و پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌رێم له كڕینی ئه‌و نه‌وته گلاون.
له مانگی ته‌موزی رابوردوش قایمقامیه‌تی قه‌زای دوزخورماتو رایگه‌یاند، كه چه‌كدارانی داعش رۆژانه 100 ته‌نكه‌ر نه‌وتی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی حه‌مرین و عجێل بار ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشن.
PM:12:35:07/11/2014