دامه‌زراوه‌ی (الاعتصام) که سه‌ر به‌رێکخراوی داعشه بڵاویکرده‌وه ئه‌بو‌به‌کری به‌غدادی که به " خه‌لیفه‌ی موسڵمانان" ناسراوه کوژراوه.( بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاستبکاته‌وه).
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه که وه‌ک وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای داعش وایه، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر باس له‌وه ده‌کات " له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا چۆنێتی شه‌هیدبوونه‌که‌ی خه‌لیفه بڵاوده‌که‌نه‌وه بۆ موبایه‌عه‌دان به خه‌لیفه‌یه‌کی تر و، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ماوه و په‌لده‌هاوێت و فراوان ده‌بێت".
دامه‌زراوه‌که وێنه‌یه‌کی یه‌غدادیان بڵاوکردۆته‌وه دوای برینداربوونی.( ماڵپه‌ڕی نزیک نوری مالکی سه‌رک وه‌زیرانی پێشووی عێراقیش ئه‌و وێنه‌یه‌یان بڵاوکردۆته‌وه).
دوێنێ 10 ی تشرینی دووه‌م وه‌زیری به‌رگری عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی و کوژرانی ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ی داعشی بڵاوکرده‌وه.
شه‌وی 9 ی تشڕینی دوومیش له تویته‌ر ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعدنانی وته‌بێژی داعش برینداربوونی به‌غدادی بڵاوکرده‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ده‌درێت تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن متمانه هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاستنه‌کردۆته‌وه.