داعش لە بێجی دوو ستاڤی تەلەفزیۆنی ئەلعراقیەو غەدیری دەستگیرکرد

پێگەیەکی نزیک لە داعش رایگەیاند کە ستاڤی هەردوو کەناڵی ئەلعێراقیەو غدیریان لەنزیک بێجی دەستگیرکردووە.

بەپیی ئەو راگەیاندنە لە پێگەیەکی نزیک لەدەوڵەتی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە کە چەکدارانی داعش کەمینێکیان داناوە لەنزیک شاری بێجی لەباکوری تکریت و ستاڤی کەناڵێ ئەلعێراقیە کە موڵکی دەوڵەتە و ستاڤی تەلەفزیۆنی ئەلغەدریری سەربەخۆیان دەستگیرکردووە، بێ ئەوەی ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانە ئاشکرا بکەن کە چەندن.

هاوکات ئەم هەواڵە لەلایەن تۆڕە جیهادییەکانی تریشەوە بڵاوکراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا هەردوو تەلەفزیۆنەکە هیچیان لەسەر دەستگیرکردن یان ونبوونی ئەو ستاڤەیان بڵاونەکردۆتەوە.



PM:05:39:15/11/2014