ڤیدیۆ.. داعش دەست بەسەر فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئێراندا دەگرێت

چەكدارانی داعش رایانگەیاند كە فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئەمەریكایان لە نزیك شاری جەلەولا كەوتووە دەستیان، بەڵام بەپێی وێنەكان فرۆكەكە هی ئێرانە ناوی (مهاجر4)ە.

داعش بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە رایگەیاند كە ئەو فرۆكە بێ فرۆكەوانە هی هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەركردایەتی ئەمەریكایە. بەپێی راپۆرتی "فرانس 24" پاش لێكۆڵینەوەی شارەزایان لەسەر وێنەكان، ئاشكرا بوو كە ئەو فرۆكەیەی ئێرانە‌و لەجۆری (مهاجر 4)ە.

دەیڤید سنسیوتی، شارەزای كاروباری نێودەڵەتی فرۆكەوانەی بە ماڵپەڕی فرانس 24ی رایگەیاندوە، ئەو فرۆكەیە لە جۆری فرۆكەی (مهاجر 4)ە كە بەم دواییانە ئێران لەشەڕی سوریا بەكاری دەهێنا.

داعش رایدەگەیەنێت كە ئەو فرۆكەیەی لەنزیك جەلەولا دەست كەوتووە، پێشتریش راگەیەنرابوو كە لەناوچەی جەلەولا ئێران هێزی سەربازیی خۆی جێگیركردوە‌و دژی داعش شەڕ دەكەن.






PM:10:33:20/11/2014