بۆ پێشمەرگە بریندارەكان نه‌خۆشخانه‌ی كه‌لار پێویستی به خوێنه
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك پێشمەرگەی بریندار لە شەڕەكانی جەلەولا‌و سەعدیە رەوانەی نەخۆشخانەی كەلار كراون، بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە رایدەگەیەنێت نەخۆشخانەكەیان پێویستی بە خوێنە.
د. هه‌ڵگورد حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار به PUKmedia راگه‌یاند: به‌هۆی ره‌وانه‌كردنی ژماره‌یه‌ك برینداری پێشمه‌رگه‌و چاره‌سه‌ركردنیان، نه‌خۆشخانه‌كه‌مان پێویستی به خوێنه له هه‌موو جۆره‌كان و به‌وپێیه‌ی شه‌ڕو پێكدادان تائێستا به‌رده‌وامه پێشبینی ره‌وانه‌كردنی برینداری زیاتر ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار داوای له هاووڵاتیان كرد به مه‌به‌ستی به‌خشینی خوێن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بكه‌ن.
PM:03:04:23/11/2014