دادگای عێراق: فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ 160 كه‌س ده‌ركرد

بەتۆمەتی تێوەگلان لە كوشتنی 1700 کەس لە مانگی حوزەیرانی رابردوو، دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی عێراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 160 كەس دەركرد.

ماجد ئەعەرەجی سەرۆكی دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندی عێراق رایگەیاند، فەرمانی بۆ دەستگیركردنی 160 كەسی بە ئەگەری تێوەگلانیان لە تاوانی كوشتنی 1700 قوتابییەكەی نێو بنكەی سەربازی سپایكەر دەرکردووە كە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا لەلایەن چەكدارنی داعشەوە ئەنجامدرا.

وتیشی‌"  گومان دەكرێت ئەو 160 كەسە كە فەرمانی دەستگیركردنیان دەركراوە، لەگەڵ چەكدارانی داعش دەستیان لە كوشتنی 1700 قوتابییەكەی نێو بنكەی سەربازی سپایكەر تێكەڵاو كردبێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،  تا ئێستا دادگاكەی، 728 بێ‌ سەروشوێن لە نێو بنكەی سەربازیی سپایكەر تۆمار كردووە، هێزەکانی تەناهیش پێنج تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە دەستیان لە تاوانەكەی بنكەی سپایكەر هەیە و لێكۆڵینەوەشیان لەگەڵدا كراوە



PM:02:40:24/11/2014