لەسنوری پارێزگای سلێمانی حكومەت‌و هاوڵاتیان زیاتر لە 68 ملیار دینار قەرزارن

‌سلێمانی قەرزارە
بەگوێرەی ئامارێكی بەشی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی تا كۆتایی مانگی 10  ، حكومەت و هاوڵاتیان 68.570.697.000 ملیار دینار پارەی كارەبا قەرزارن .

هەر بەگوێرەی ئەو ئامارە كەدەست سپی كەوتووە، بە تەنها حكومەت  31 ملیار و 244 ملیۆن و 88 هەزار دینار قەرزارە و هاوڵاتیانیش 37 ملیارو 326 ملیۆن و 598 هەزار دینار قەرزارن.

پسۆلەی كارەبا بە سەر ماڵ و فەرمانگەكاندا، دوو مانگێك جارێك دابەش دەكرێت و بڕی ئەو قەرزەش لەگەڵا دابەشكردنی پسولەی كارەبا زیاد كەم دەكات، لەسنوری پارێزگای سلێمانی 472.699بەشداربووی كارەبا هەیە لەو ژمارەیەش 6.683 هاوبەشی حكومیەو 408.191 بەشداربوی ماڵان و 48.398 بەشداربووی بازرگارنی و 4.227 هاوبەشی پیشەسازیی و 6.683 كشتوكاڵیە.



AM:10:55:25/11/2014