تا ئێستا بارزانی پیرۆزبایی رزگارکردنی جەلەولاو سەعدیەی نەکردووە

‌بارزانی لەبەرەکانی شەڕ (ئەرشیف)، پیرۆزبایی لەجەلەولا نەکرد
هەردوو ناوچەی کوردستانی دەرەوەی هەرێم جەلەولاو سەعدیە دوو رۆژە ئازادکراوە، تا ئێستا سەرۆکی ( ماوە بۆ درێژکراوی) هەرێم، بەدێڕێکیش پیرۆزبایی لەخەڵکی ناوچەکەو پێشمەرگەکان نەکردووە.

رۆژی ٢٣ تشرینی دووەم هەردوو شارۆچکەی کوردستانی دەرەوەی هەرێم بەخوێنی ٢٨ پێشمەرگەی شەهیدو و ٦٨ بریندار ڕزگارکرا، تا ئێستا بارزانی هیچ پیرۆزباییەکەی نە لەهێزی پێشمەرگە، نە لەخەڵکە ئاوارەکەی نەکردووە.

لەمانگی حوزەیرانەوە کە داعش موسڵی داگیرکردوو دواتر بەرەو سنورەکانی کوردستان پێشڕەوی کرد، لەناوچەکانی جەلەولاو سەعدیە شەڕێکی زۆر قورس لە ئارادایە، سەرەتا پێشمەرگە شارۆچکەی جەلەولای کۆنترۆڵکرد، دواتر لە ١٠ ی ئابدا پاش شەڕێکی قورس و قوربانییەکی زۆر، پێشمەرگە شارەکەی چۆڵکردووە، چەکدارانی داعش کۆنترۆڵیان کرد.

لەو کاتەوە لەشەڕی جەلەولاو سەعدیەو قەرەتەپە نزیەکەی ١٠٠ پێشمەرگە شەهیدبووە، بەسەدانیش بریندار هەیە.

شارۆچکەی جەلەولا دانیشتوانەکەی نزیکەی ٨٢ هەزار هاوڵاتیە، سەعدیەش نزیکەی ٤٤ هەزارە.  



PM:02:48:25/11/2014