ئایا گەریلا لەشەڕی ئازادکردنی جەلەولاو تەللوەرد بەشداریان کرد؟

 بەلآم سپی زانیاری وردی لەلایە کە هێزێکی کارامەی پەکەکە بەشداری هەردوو شەڕی جەلەولاو تەللوەردیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا کە لەسەرچاوەی جیا جیاوە دەستیکەوتووە بەتایبەتی لەناو پەکەکە خۆیەوە، ئەو هێزە یەکەیەکی زۆر تایبەتن.
بەپێی ئەو زانیاریانەلەنێو پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، ئەو یەکە سەربازییە لە هێرشی جەلەولاو هێرشی تەللوەرد لە باشوری رۆژئاوای کەرکوک بەشداریان کردووە، یەکەیەکی زۆر شارەزان لەگشت بوارەکانی شەڕدا.

ئەو سەرچاوەیە ئەماژەی بەوە کرد کە ئەم یەکەیە، جگە لەوەی پەروەردەو راهێنانێکی زۆریان لە قەندیل بینیوە، هاوکات خاوەنی ئەزموونێکی زۆرن و بەشداری چەندین شەڕی جیاجیان لەکوردستاندا کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەم یەکەیە شارەزایی هێرشبردن و کشانەوەی بەبەرنامەو چەندان فێڵ و گەمەی شەڕن، هەروەها شارەزان لەبەکارهێنانی هەموو چەکێکدا، لەوانە بەکارهێنی هاوەن و دۆشکە و قەناس و چەکی بچووک  تا مین هەڵگرتنەوەش.
پێشمەرگەیەکەی یەکێتی لە جەلەولا بە سپی میدیا راگەیاند لەناو ئەو یەکەیەدا قەناس بەدەستی تیابووە بەیانی زوو بە تۆز

ێک ئاو و خوێ و شکرەوە دەچووە بن بەردێک لە دەشتی جەلەولا و کەمینی دادەنا، بەپێی قسەی ئەو پێشمەرگەیە رۆژ نەبووە چەند داعشێک نەکوژێت هەر کە دەرکەوتوون ئەم کردوونیەتە ئامنج و کوشتوونی.

سەرچاوەکەی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە " ئەم یەکەیە بەشداری لە ئازادکردنی جەلەولا و تەللوەردیشدا کردووەو لەدەستەی هێرشکردن بووون لە هەردوو شەڕەکەداو دەورێکی دیاریان لەو دوو شەڕەدا بینییوە".
 



PM:03:50:28/11/2014