ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاشکرایکردوه که توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر شاری بێجی (باکوری به‌غداد) بگرن‌و هه‌روه‌ها چونه‌ته ناو زانکۆی تکریته‌وه که ده‌که‌وێته پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه.
ماڵپه‌ری جزیره‌ش له زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه دوپاتی کردۆته‌وه که داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاری بێجیدا گرتوه‌و له هه‌وڵدان که رێگاکانی پاڵاوگه‌ی بێجی کۆنترۆڵ بکه‌ن تا ده‌ست به‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی بێجیدا بگرن، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌کانیان بێ ئه‌نجامه‌و ئه‌وزانیاریانه‌ش ناڕاسته که ده‌ستیان به‌سه‌ر زانکۆی تکریتدا گرتبێت.
سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کردوه له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه فرۆکه‌کانی ئێران‌و عێراق به‌وردی مۆڵگه‌کانی داعش له بێجی بۆردومان ده‌که‌ن‌و له هه‌وڵدان ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کدا بگرنه‌وه.