ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: گیراوەكانی تەقینەوەكانی هەولێرو كەركوك كوردی رۆژهەڵات نین
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێكی هه‌فته‌نامه‌ی (باس) ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌بوونی به ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
لە راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی باس رێكه‌وتی 9/12/2014 دا هه‌والێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه سێ كه‌س له ده‌ستگیركراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك كوردی رۆژهه‌ڵاتن.
ده‌شڵێت: "لێره‌دا بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستانی راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و هیچ كوردێكی رۆژهه‌ڵات له په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه ده‌سگیر نه‌كراوه و به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش گشت ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقییان هه‌یه".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: "له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، دوای رێكاره یاساییه‌كان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به فه‌رمی بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو، بۆیه هه‌ر لێدوانێك یا خود هه‌والێكی رۆژنامه‌وانیی نافه‌رمیی په‌یوه‌ندیدار به‌م دۆسیه‌وه به ناته‌واو و بێ بنه‌مایه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت".
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
PM:01:56:09/12/2014