یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان کوشتنی ١٢ کەس لەگۆڤاری شارل ئیبدۆی فەرەنسا مەحکوم دەکات و دەڵێن" ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌رێنیش دژی موسڵمانان هه‌بێت پێویسته یاسا كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه".
دەقی راگەیاندنەکەی یەکێتی زانایانی ئیسلامی لە کوردستان
به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و هێڕشه چه‌كداریه ده‌كات كه كرایه سه‌ر باره‌گای رۆژنامه‌ی (شارلی ئابیدو)ی فه‌ره‌نسی‌و، بووه هۆی كوشتنی (10) رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌كه‌و دوو پۆلیس، پێمان وایه ده‌بێ جیهان پێكه‌وه دژی هه‌موو تووندڕه‌و‌و تووند‌و تیژیێك بوه‌ستنه‌وه‌و، رێگه له ئیرهاب‌و تۆقاندن بگرن به هه‌ر بیانوێك بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌م رووداوانه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر موسڵمانانی رۆژئاوا هه‌یه، به‌تایبه‌تی پێویسته زانایان‌و ناوه‌نده ئیسلامیه‌كان یه‌كده‌نگ بن دژی ئه‌م هێڕشانه‌و، ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌رێنیش دژی موسڵمانان هه‌بێت پێویسته یاسا كێشه‌كان یه‌كلایی بكاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه په‌نا بۆ ئه‌م كاره ناشیرینانه ببرێت.