نەوشیروان مستەفا ناچێت
شاندی كوردی سەردانی بەغدا دەكات

‌نەوشیروان مستەفا
بڕیاروایە پاش نەورۆز شاندێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق. رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداری ئەم سەردانە ناكات.

سەبارەت بە شێوازی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكەی نێوان هەرێم‌و بەغدا‌و كێشەكانی بەردەم جێبەجێ نەبوونی تا ئێستای، بڕیارە پاش نەورۆز شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن.

لەلایەكی ترەوە بزوتنەوەی گۆڕان ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە گوایە نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ سه‌رۆکایه‌تی شاندی حزبه‌ کوردستانیه‌کان سەردانی بەغدا بكات.

لەمبارەیەوە  محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ڕێکخه‌ری ژووری په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕۆژنیوزی وت:" ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌ کاک نه‌وشیروان ناچێت بۆ به‌غداد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه‌ ".



PM:03:51:19/03/2015