داعش پێناسی ئەلکترۆنی دروستدەکات

‌شێوەیەکی پێانسی داعش
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش پێناسی ئەلکترۆنی دروست دەکات و دەیەوێت بەسەر کەسانی خۆی لەو ناوچانەی سوریاو عێراق دابەشی بکات.

داعش لەو پەیجانەی نزیکی خۆیان لەتۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر شێوەیەکی ئەو پێناسەی بلآوکردۆتەوە کە ناو و جۆری خوێن و مێژووی دەرچوون ئەو جێگایەی کاری تێدا دەکات لەناو داعشدا.

ئەو پێناسانە بۆ چەکدارانی و کەسانی داعشە بیانی و لۆکاڵەکانە بۆ هاتوچۆی نێوان رەقەو موسڵ و شارەکانی ترە.

چاودێران پێێانوایە دەرکردنی ئەم پێناسانە بۆ ورەی خۆیانە کە گوایە داعش دەیەوێت دەوڵەتی دامەزراوەکان دروست بکات، لەکاتێکدا پێشتر پارەی دەرکرد، بەلآم بە ئێستاشەوە نە لەموسڵ و نە لەرەقە کار بەو پارەیە ناکرێت.



AM:10:55:13/04/2015