ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی عەینکاوە دەستگیرکرا

لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ هاتووە "دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش و هاوکاریی هاووڵاتییان، شەوی رابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی رۆژی ١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عەینکاوە دەستگیر بکرێت".

دەقی راگەیەندراوەکە

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە لە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش و هاوکاریی هاووڵاتییان، شەوی رابردوو توانرا ئەنجامدەری سەرەکیی تەقینەوەکەی رۆژی ١٧/٤/٢٠١٥ی شارۆچکەی عەینکاوە دەستگیر بکرێت. ئەم کردارە تیرۆریستییە کە بوو بە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی باکوور و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی دیکە، بە هۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە بووە کە لە نزیک کافێتێریایەک پارک کرا بوو بە هۆی کۆنترۆڵی لە دوورەوە تەقێندرابوو. لێکۆڵینەوە لە تیرۆریستی دەستگیرکراو بەردەوامە و دوای رێکارە یاساییەکان هاووڵاتییانی خۆشەویستمان لە وردەکاریی زیاتری پەیوەست بەم کردارە تیرۆریستییە ئاگادار دەکەینەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٢٠/٤/٢٠١٥



PM:03:22:20/04/2015