پ.ی.د. احمد انور دزه‌یی
لەسەر لێدوانەکانی پەرلەمانتاری گۆڕان د. شێرکۆ حەمە ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت" ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان پێی وتم : من ده‌توانم ده‌سه‌ڵات له تۆ‌و باپیره‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌تیش بسه‌نمه‌وه".
لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ سپی نێردراوە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت: له‌و باره‌ی ئه‌و جۆره وشانه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ پێی سه‌یر بوه چۆن ئه‌ندام په‌رله‌مانێك قسه‌ی وا زبر ده‌كات، پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه، سه‌رۆكی زانكۆ به هێمنی داوای لێكرده‌وه كه ئه‌زانن به‌ڕێزیان ناره‌حه‌تن له‌و بابه‌ته، بۆیه ئه‌و كاردانه‌وه‌تان هه‌بووه، ده‌توانن داوای لێبوردن بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و به‌ڕێزه ره‌تیكرده‌وه داوای لێبوردن بكات.
بۆبه‌ڕێز/ گشت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
بابه‌ت/ وڵامێك بۆ فراكسیۆنی گۆڕان
ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)، یاداشتێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به سزادانی به‌ڕێز (د.شێركۆ محمدامین) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌لایه‌ن دادگای به‌رایی هه‌ولێر، گوایه له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كه دادگای به‌رایی هه‌ولێر تۆماركراوه به بڕی (10 ملیۆن دینار) سزای دارایی دراوه له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ڕێزه به دواداچونی بۆ كێشه‌كانی تایبه‌ت به زانكۆ كردووه، له هه‌ندێی ماڵپه‌ڕو كه‌ناڵی دیكه‌وه ناوبراو باسی له كێشه‌ی تر كردوه، به‌ڵام ده‌بوایه راستیه‌كان وه‌ك خۆی بۆ رای گشتی بگوزارێته‌وه كه به‌مشێوه‌یه بووه:
له رێكه‌وتی 2/12/2014 له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبونه‌وه‌یه‌ك سازكرا به ئاماده‌بونی جه‌نابی وه‌زیرو راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك و جێگیر‌و(8) ئه‌ندام په‌رله‌مانی له لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا تایبه‌ت به تاوتوێكردنی كێشه‌ی كۆلێژه پزیشكیه‌كان له زانكۆ تایبه‌ته‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی قوتابیانی زانكۆ حكومیه‌كان.
له دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێز (د. شیركۆ محمد امین) ئه‌ندامی په‌رله‌مان له لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا سه‌ر به فراكسۆنی گۆڕان داوای كرد كه هه‌ندێ پرسیار هه‌یه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك زانكۆكان بكات و له‌وانه‌ش سێ پرسیاری ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد، یه‌كه‌میان له باره‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كانی ساڵی 2007، دووه‌م كێشه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیه‌كی خوێندنی باڵا له كۆلێژی به‌ڕێوبردن و ئابووری، پرسیاری سێیه‌م سه‌باره‌ت به كێشه‌ی به‌شی میكانیك له كۆڵژی ئه‌ندازیاری. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆ وه‌ڵامی هه‌رسێ پرسیاری دایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی زیاتریشی له باره‌ی گرفتی دانانی سه‌رۆكی به‌شی میكانیك خسته‌ڕوو كه به‌پێی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2008ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوتوێژنه‌وه‌ی زانستی ده‌ستنیشانی سه‌رۆكی به‌شكراوه كه ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته راگر‌و سه‌رۆك زانكۆ به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی دیاریكراون بۆ بوون به سه‌رۆكی به‌ش. به‌ڵام دیاربوو به‌ڕێز دكتۆر شێركۆ سوور بوو له‌سه‌ر بۆچونی خۆی و جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك به‌ش به هه‌ڵبژاردن بوه‌و كه‌چی سه‌رۆكی زانكۆ جێبه‌جێنه‌كردوه، ئه‌وه بوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی به دیكتاتۆر وه‌سفكرد، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆ داوای لێكردووه كێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به به‌ڕێزی داوه بتوانێ ناوی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین و دێرینترین زانكۆی كوردستان بزڕێنێت، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی زانكۆ پێی راگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تی به‌و وه‌ڵامه نییه، با له رێگه‌ی مه‌رجه‌عی خۆیه‌وه به نوسراوی فه‌رمی داواكاری پێشكه‌ش بكات. ئه‌وه بوو ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه به‌ڕێزه له وه‌ڵامدا گوتی: ( من ده‌توانم ده‌سه‌ڵات له تۆ‌و باپیره‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌تیش بسه‌نمه‌وه)، له‌و باره‌ی ئه‌و جۆره وشانه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ پێی سه‌یر بوه چۆن ئه‌ندام په‌رله‌مانێك قسه‌ی وا زبر ده‌كات، پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رسته‌یه، سه‌رۆكی زانكۆ به هێمنی داوای لێكرده‌وه كه ئه‌زانن به‌ڕێزیان ناره‌حه‌تن له‌و بابه‌ته، بۆیه ئه‌و كاردانه‌وه‌تان هه‌بووه، ده‌توانن داوای لێبوردن بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و به‌ڕێزه ره‌تیكرده‌وه داوای لێبوردن بكات، له‌و روانگه‌شه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ داوای له جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی كردوه كه ئه‌و مافه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه سوكایه‌تی پێكراوه، بۆیه جه‌نابی وه‌زیرو سه‌رجه‌م سه‌رۆك زانكۆكان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و ناره‌حه‌ت بوون له‌و وشانه‌ی ده‌ریبڕی بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان دكتۆر ئیبراهیم سمۆ و جێگره‌كه‌ی دكتۆره جوان ئیسماعیل زۆر راشكاوانه گله‌ییان لێ‌كرد كه بۆ ئه‌و نه‌هاتوه زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر سه‌رۆك زانكۆكان بكات. جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا كه سه‌ربه فراكسیۆنی گۆڕانه به به‌ڕێز دكتۆر شێركۆی گوت: "ئێمه بۆ ئه‌وه تۆمان نه‌هێناوه و نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌كه‌مان ناكه‌یت و هاوڕانین له‌و كاردانه‌وه‌یه‌ت"، بۆیه هۆڵی كۆبونه‌وه‌ی جێهێشت.
پاش ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه هه‌موو ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو ده‌ستخۆشیان له‌سه‌رۆكی زانكۆ كردووه كه به هێمنی قسه‌ی كردووه‌و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی نه‌بوه به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه. دواتر ئه‌و رووداوه‌ی به نوسراوی فه‌رمی به جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه، پاشان ماوه‌یه‌ك به ته‌له‌فون به‌ڕێز دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری كردمه‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای كردوه كه پێویسته له‌ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت تا ئه‌و كێشه‌یه چارسه‌ر بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكی زانكۆ داوای كردوه كه ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه پێویسته له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كردوه وه به ئاده‌بوونی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان داوای لێبوردن بكات، ئینجا لێی قبوڵ ده‌كرێ، به‌ڵام دوای دوو مانگ هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوو، سه‌رۆكی زانكۆ ناچاربوه په‌نا بو دادگا به‌رێت و سكاڵا له دادگای به‌رایی هه‌ولێر له‌سه‌ری تۆمار بكات و دادگاش ئه‌و بڕیاره‌ی له‌باره‌یه‌و داوه. بۆ ئاگاداری رای گشتیش سه‌رۆكی زانكۆ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوه له دادگای تر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات، به‌ڵام له‌به‌ر كێشه‌كه گه‌وره‌تر و بابه‌تی "حصانه" رێگرده‌بوو، بۆیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی (رد اعتبار) داوای كردووه به بڕی (150 ملیۆن دینار) سزایی دارایی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه بدرێت، كه‌چی دادگا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر (10 ملیۆن دینار) داوه. هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی زانكۆ پێویستی به‌و پاره‌یه نییه‌و بڕیاریداوه بیدات به قوتابیه هه‌ژاره‌كانی زانكۆ‌و كوڕ‌و كچی شه‌هیدان.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
پ.ی.د. احمد انور دزه‌یی
پێشتر پەرلەمانتار شێركۆ حەمەئەمین لە پەیامێکدا وتبووی "لە كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین بەشی میكانیك هەڵبژاردن كراوە، دو مامۆستا كاندیدبون، یەكێكیان 20 دەنگی بەدەستهێناوە‌و ئەوی تر 15 دەنگ، سەرۆكی زانكۆ فەرمانی سەرۆك بەشی بۆ ئەو كاندیدەیان دەركردوە كە 15 دەنگەكەی هێناوە".
ئاماژەی بەوەش کردبوو، بەهۆی ئەم بڕیارەوە مامۆستایان‌و خوێندكاران مانیان گرتوە‌و ئەو وەك ئەندامی لیژنەی پەروەردە‌و خوێندنی باڵا‌و بۆ "بەجێهێنانی ئەركی" گشتی چوەتەناو بابەتەكە‌و بەرگری لە كاندیدە سەركەوتوەكە كردوە‌و بە سەرۆكی زانكۆی وتوە"تاكڕەویت كردوە لەم بڕیارەدا".
لە لێدوانێكی تایبەتئشدا کە ئەو دەمە شێركۆ حەمەئەمین بپ سپی میدیا رایگەیاند، تانەی لەو بڕیارەی دادگای بەرایی هەولێرداوە‌و بەڵگەی هەیە كە ئەو لەو كۆبونەوەیەدا سوكایەتی نەكردوە‌و سەرباری ئەمەش بەشداریكردنی لە كۆبونەوەكە بە نوێنەرایەتی خەڵك‌و وەك پەرلەمانتارێك بوە.
وتیشی: ئەم بڕیارەی دادگای بەرایی هەولێر سەرەتایەكی خراپە بۆ رێگریكردن لە كاری پەرلەمانی لە رێگەی دادگاوە‌و سەرباری ئەمەش كۆی سیستەمی دادوەری لە هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسییەوە.