داعش هێرش دەکاتەوە سەر بێجی‌و عەقیدێک دەکوژرێت

چەکدارانی داعش ئەمڕۆ ٢٧/٤ جارێکی تر لەچەند میحوەرێکەوە هێرشیان کردە سەر پاڵاوگەو شاری بێجی.

ئەفسەرێکی پلە بەرزی پۆلیسی عێراقی رایگەیاند شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لەچەند میحوەرە لە قۆڵی باکورو رۆژهەڵاتە هێرشیان کردۆتە سەر پاڵاوگەو شاری بێجی و سێ گەنجینەی هەڵگرتنی نەوتیان سووتاندووە.

ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە" دوای هێرشکردنە سەر پاڵاوگەکە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر باشوری پاڵاوگەکە و لادێ و بێستانەکانی بێجی و لە شەڕێکدا عەقیدێکی پۆلیس بەناوی تەها مەنسی و دوو پاسەوان و چوار خۆبەخشی شیعە کوژراون.



PM:03:50:27/04/2015