300 سەرباز رزگار كران
گەمارۆی پاڵاوگەی بێجی شكا

هێزە عێراقییەكان پاش تێكشاندنی گەمارۆی پاڵاوگەی بێجی 300 سەربازیان لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار كرد.


وتەبێژی ئوپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق ئەمرۆ رایگەیاند هێزەكانی سوپای عێراق پاش شكاندنی گەمارۆی پاڵاوگەی بێجی گەیشتونەتە ناو ئەو پاڵاوگەیە‌و ئەو ژمارە سەربازەی لەوێ گەمارۆدرابوون رزگار كران.


سەعد مەعەن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و ملیشیا شیعەكان بەشداری ئەو هەڵمەتە بوون.



PM:08:06:21/05/2015