ئەمڕۆ پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پرۆژی یاسای قەرزکردن لەدەرەوەی وڵات دەکات، جگە لەئیسلامیەکان هەموو لیستەکانی تر پرۆژەکە پەسەند دەکەن، هەندێک دەنگی ناڕازای لیستەکانی تریش دەنگی پێنادەن.
پێدەچێت هەر سێ لیستە سەرەکییەکەی پەرلەمانی کوردستان، پارتی و گۆڕان و یەکێتی پرۆژەکە پەسەند بکەن، بەڵام ئیسلامییەکان و هەندێک دەنگی ناڕزایی پەسەندی ناکەن.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان دژی ئەو پرۆژە بڕیارەیە.
ناوبراو لە وتارێکدا نوسیویەتی: كۆی ئه‌و پاره‌ی كه ده‌توانین بڵێن "قه‌رزه" له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلاره، سه‌رباری مافی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلاره".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت: باپرسین، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن ئه‌م قه‌رزانه ده‌داته‌وه، كه‌ی ده‌یداته‌وه پلان و میكانیزمی چییه بۆ دانه‌وه‌ی، كه وه‌ڵام بۆ ئه‌مانه نه‌بوو چۆن قه‌رزی دیكه‌ی ده‌ره‌كی ده‌كه‌یت!!! كه هیچ ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز جگه له نه‌وت نییه بتوانین پشتی پێببه‌ستین بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌زرانه، تاوه‌كو بیر له قه‌رزی دیكه بكه‌ینه‌وه كه دانه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌مه و رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌بێت.