ئەمرۆ لە هێرشێكی هێزە عێراقییەكان بۆ سەر مۆڵگەی چەكدارانی داعش لە ناوچەی بێجی ژمارەیەك چەكداری ئەو گروپە كوژران.
لەمبارەیەوە ئەمرۆ جه‌واد ته‌نتاوی یه‌كیك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شد شه‌عبی راگه‌یاند: هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبی و پۆلیسی فیدرالی و سوپا له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا، توانیویانه ناوچه‌یه‌كی فراوانی قه‌زای بێجی كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه‌و 15 تیرۆرستی داعش بكوژن كه زۆربه‌یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی چیچانی و ئه‌فغانی و له داگیركردنی قه‌زای بێجیدا به‌شداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام له شكستدان و ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن، هێزه‌ئه‌منییه‌كانیش به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.