یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت درایه بارزانی‌و مالیكی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی كه‌وتنی شاری موسڵ، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت ده‌داته مەسعود بارزانی‌و نوری مالیكی.
لەمبارەیەوە ئەمرۆ حاكم زاملی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌هۆكاره‌كانی كه‌وتنی شاری موسڵ ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری لیژنه‌كه‌یان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی كه‌وتنی شاری موسڵ بداته‌وه.
هاوكات حاكم زاملی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌شی وه‌ك مۆڵه‌تدایه نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری لیژنه‌كه‌ی بداته‌وه.
PM:04:16:23/06/2015