داوایه‌كی یاسایی لەسەر د. فوئاد مه‌عسوم تۆمار ده‌كرێت
بەهۆی واژۆنه‌كردنی بڕیاری له سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تبارانی تیرۆر داوایه‌كی یاسایی له‌دژی د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق تۆمار ده‌كرێت.
ژمارەیەك چالاكوانی سیاسی‌و مەدەنی عێراق، داوایه‌كی یاسایی له‌دژی د. فوئاد مه‌عسوم تۆمار ده‌كه‌ن، به‌هۆی واژۆنه‌كردن له‌سه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی تیرۆر.
یەكێك لە چالاكانی مه‌ده‌نی به ئاژانسی”سكایی پرێس”ی ڕاگه‌یاندووه: قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و چالاكوانان و خێزانی شه‌هیدان به‌نیازن داوایه‌كی یاسایی له‌دژی سه‌رۆككۆماری عێراق تۆمار بكه‌ن، چونكه نایه‌وێت واژۆ له‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی تۆمه‌تبارانی تیرۆر بكات، له‌كاتێكدا له‌ناو بردنی تیرۆر مافێكی هه‌موو عێراقییه‌كانه”.
PM:07:45:03/07/2015