ڕەخنە باران دەكرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی توركی بێرین سات بەهۆی هەڵوێستەكانی لەسەر مافی هاوڕەگەزبازەكان ڕەخنە باران دەكرێت.

بێرین سات لەڕێی یەكێك لە پەیجە تایبەتییەكانیەوە وێنەیەك بڵاودەكاتەوە وەك پشتگیرییە بۆ هاوڕەگەزبازەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی توڕەبونی زۆرێك لە جەماوەرەكەی و ڕەخنەیەكی زۆری ئاڕاستە دەكرێت.

سات لەو وێنەیەدا كە بڵاویكردۆتەوە تێكستێكی بەكارهێناوە كە ئاماژە بەوە كردووە خۆشەویستی هەر خۆشەویستییە، خۆشەویستی یەكسانییە، خۆشەویستی دەیباتەوە، لەگەڵ ئەو تێكستەشدا ئەو ڕەنگەكانی پەلكە زێڕینەی بەكارهێناوە كەنیشانەی هاوڕەگەزبازەكانە.

هەفتەیەك بەرلەئێستاش بێرین سات بەهۆی ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی ئاردۆگان و پشتگیری كوردەكان لەلایەن خانەوادەی هاوسەرەكەیەوە هێرشی كرایە سەر و ڕەخنەی لێگیرا.




PM:04:48:02/08/2015