کۆمه‌ڵ: با سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد شکسته‌کانی خۆی نه‌شارێته‌وه‌

کۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامیکی توندی پارتی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێن: سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە بەشێوەیەکی بەرپرسانە لێدوان نادات.

له‌و روونکردنه‌وه‌یه‌دا که‌ کۆپیه‌کی بۆ سی نێردراوه‌ فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ ده‌ڵێن: ھیوادارین سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد شکستەکانی خۆی لەبەڕێوەبردنی فراکسیۆنەکەیداو تەنھا کەوتنی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە بەو لێدوانە نا بەرپرسیارانە پەردەپۆش نەکات.

دەقی رونکردنەوەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان
 
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان لەسەرەتای کاری پەرلەمانیی خۆی بەبەرچاوڕونی ھەنگاوەکانی خۆی ھەڵھێناوەو بێ دوودڵی و بەڕوونی ھەڵوێستی دەربڕیوە لەچوار چێوەی یاسا و کاری پەرلەمانیدا، بەڵام ئەوەی جێگەی وەڵامدانەوەیە لێدوانی چەندین جارەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە بەشێوەیەکی بەرپرسانە لێدوان نادات سەبارەت بە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کەلە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیەو بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ کاندیدێکی مونافیسدا بەدەستی ھێناوە، ھیوادارین سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد شکستەکانی خۆی لەبەڕێوەبردنی فراکسیۆنەکەیداو تەنھا کەوتنی فراکسیۆنەکەی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە بەو لێدوانە نا بەرپرسیارانە پەردەپۆش نەکات.

پەیوەست بەم دۆخەی ئێستای ھەرێمی کوردستان و ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم، لەگەڵ سازانی لایەنەکان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و خۆشگوزەرانی و خزمەتی خەڵکی کوردستانین و سوربونی خۆمان لەسەر ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی لەپەرلەمانی کوردستان دوپات دەکەینەوە.



PM:05:46:12/08/2015