داعش 50 ئه‌ندامی خۆی گولەباران كرد
گروپی داعش لەشاری موسڵ ئەمرۆ 50 چەكداری خۆی بە تۆمەتی خیانەتكردن گوللەباران كرد.
لەمبارەیەوە غه‌یاس سورچی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەماڵپەڕی حیزبەكەی راگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن و راكردن له به‌ره‌كانی جه‌نگ له موسڵ 50 ئه‌ندامی خۆی گولـله‌باران كرد.
وتیشی: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش به‌تۆمه‌تی خیانه‌تكردن له‌و رێكخراوه‌و هه‌ڵهاتن له به‌ره‌كانی جه‌نگ، له‌لایه‌ن دادگای شه‌رعی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له موسڵ حكومی له سێداره‌دانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌و 50 ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانییه‌ی ئه‌و شاره گولـله‌باران كراون.
PM:03:59:05/09/2015