ئایا كچەكەی جولی دەبێتە هاوڕەگەزباز؟

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی ترسی خۆی لەداهاتووی سێكسی كچەكەی ئاشكرا دەكات و پشت بە پسپۆڕێكی دەرونی دەبەستێت.

ئەنجلینا جولی لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە شیلوەی كچی كە لەئێستادا تەمەنی 9 ساڵە، ڕەتیدەكاتەوە وەك هەموو كچێك عەزی و تەنوری و جلی دیكەی كچانە لەبەر بكات و قژی درێژ بكاتەوە، ئەمەش ترسێكی زۆری لا دروست كردووە بە تایبەت دەربارەی داهاتووی سێكسی كچەكەی.

جولی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری پیوپڵ دەڵێت "شیلوە زۆر حەز بە لەبەركردنی جلی كوڕانە دەكات، بۆ چارەسەری ئەو كێشەیەشی هانام بۆ پسپۆڕێكی دەرونی بردووە، نەوەك كچەكەی لە داهاتوودا كێشەی سێكسی هەبێت و لە خوشك و براكانی دیكەی داببڕێت".

ئەو ئەكتەرە دەیەوێت لەئێستادا كاتێكی زیاتر لەگەڵ كچەكەیدا بەسەر بەرێت و زویاتر لێی نزیك بێتەوە.

شیلوە یەكەم كچی بایۆلۆجی ئەنجلینا جولی و براد بیتە كە لەساڵی 2006 لەدایك بووە.




PM:04:07:19/09/2015