حەشدی شەعبی پاڵاوگەی بێجی كۆنترۆڵ كرد
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند هێزه‌كانیان توانیویانه قه‌زای بێجی و پاڵاوگه‌كه به‌ته‌واوی له‌ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگار بكه‌ن.
كه‌ریم نوری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به مالپەری یەكێتی نیشتمانی رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ هێرشیان بۆ سه‌ر قه‌زای بێجی و ته‌واوی پاڵاوگه‌كه به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در له‌سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستپێكرد.
نوری ته‌ئكیدی كرده‌وه، تیرۆرستان به‌ته‌واوی دورخراونه‌ته‌وه‌و توانای به‌رگریان نه‌ماوه، ته‌نها له كارگه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ نه‌بێت له‌ناوچه‌ی شه‌رقات كه له‌كاتی ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌وره دراوه. هه‌روه‌ك رزگاركردنی ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مڕۆ رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارێزگای موسڵ لێوه‌ی.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، هێزه ئاسمانییه‌كان و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراق به‌پێی پێویست كاریگه‌ریان نه‌بوو له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆدا.
PM:05:07:14/10/2015