فوتساڵی کچانی یانەی شەهیدان سەرکەوت بۆ نایابی کوردستان


تیپی فوتساڵی کچانی یانەی شەهیدانی شارەزوور سەرکەوت بۆ ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان .

تیپی فوتساڵی کچانی یانەی شەهیدان کە لە ریزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان یاری دەکرد، لە کۆمەڵەی هەریەک لە تیپی فوتساڵی کچانی یانەی دەربەندیخان و سیروانی شارەزوورو  هەڵەبجەی شەهید لە یەک کۆمەڵەدا  یاریەکانیان ئەنجامدا و تێێدا فوتساڵی کچانی یانەی شەهیدان بە دوو سەرکەوتن و بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە دوو یاریدا و ئامادەنەبوونی دەربەندیخان لە یاری سێیەمدا بەفەرمی یانەی شەهیدان سەرکەوتنی بۆ ریزی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە یاری فوتساڵ مسۆگەر کرد.

یانەی فوتساڵی شەهیدان چاوەروانی یەکەمی  گروپەکەی تر دەکات  تا پاڵەوانی کوردستان لە فوتساڵی کچانی پلە یەکەکانی کوردستان  دیاری بکرێت.





ئا/ شاهۆ فایق




PM:11:53:09/11/2015