وێنە...پیكێ بە هاوڕەگەزبازی تۆمەتبار دەكرێت

ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی جیرالد پێكێ، وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە كە باس لە هاوڕەگەوز بازی ئەو دەكەن.

جیرالد پیكێ وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە كە دوای بڵاوبونەوەی وێنەیەكی لەگەڵ یاریزان زلاتان ئبراهیمۆفیچ یاریزانی بەرشلۆنە چەند ساڵێك پێش ئێستا لێی گیراوە و هەرایەكی گەورەی لەو كاتەدا ناوەتەوە.

پیكێ دەڵێت "زلاتان لەو كاتەدا هات پیرۆزبایم لێبكات، منیش دەستیم گرت، چونكە ئەو كەسێكی زۆر نەرم و نیان و بەهەستە، لەو كاتەشدا وێنەگرەكە وێنەكەی گرتووە و بڵاویكردۆتەوە".

ئەو یاریزانە پێوایە مەبەست لە بڵاوكردنەوەی ئەو پەیوەندییە، تێكدانی پەیوەندییەكان بووە.



PM:02:21:01/12/2015