وێنە (+18).. ئەبو عیزرائیل كوژرا

ئەو چەكدارەی حەشدی شیعی كە بە ئەبو عیزرائیل ناسرابوو، لاشەكەی بە كوژراوی لە شارۆچكەی بێجی دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی رۆژنامەی "قورەیش" كە لە لەندەن بڵاودەكرێتەوە، ئەبو عیزرائیل كە لەلایەن حەشدی شیعی بایەخێكی زۆری پێدەدرا لاشەكەی بەكوژراویی لە شارۆچكەی بێجی دۆزرایەوە.

لەو ھەواڵەدا ئاماژە بەوەکراوە، چەکدارەکەی حەشدی شەعبی ماوەی چەند ڕۆژێکە لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری تر، بێسەروشوێن بوون، بەڵام شەوی ڕابردوو تەرمەکەی لەبێجی دۆزراوەتەوە.

ئەیوب فالح ڕوبەیعی ناسراو بە(ئەبو عزرائیل) تەمەنی ٣٧ ساڵەو لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆییداو لەدوای گرژیەکانی قەزای خورماتووی نێوان کوردو شیعەی تورکمان، ھەڕەشە لەمەسعود بارزانی کرد.

سەرباری بڵاوبونەوەی ئەو ھەواڵە لەژمارەیەک لەمیدیا بیانیەکاندا، بەڵام تائێستا حەشدی شەعبی و شیعەکانیش ھیچ ڕونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردۆتەوە.

ئەبو عیزرائیل پێشتر لەچەند گرتەیەکی ڤیدیۆییدا جنێوی بەمەسعود بارزانی دابوو.







PM:03:46:02/12/2015