وه‌زیری‌ دارایی قه‌رزەكانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

بەوتەی رێباز حەملان وه‌زیری‌ دارایی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بێجگە لە دوو ملیارەكەی دانە غاز زیاتر لە 18 ملیار دۆلار قەرزارە.

رێباز حه‌ملان له‌چاوپێككه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ میدیای‌ گۆران چه‌ندین زانیاری‌ له‌سه‌ر  بڕی‌ قه‌رزو داهات‌و خه‌رجیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات.

رێباز حه‌ملان له‌وچاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت  مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ڕۆژی  12/10/2015 ه‌وه‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی په‌كخست، له‌كاتیكدا هه‌ردوو ده‌زگاكه‌ دوو ده‌زگای شه‌رعی و هه‌لبژێرراوی هه‌ریمی كوردستانن، چاره‌نووسی ( وه‌زیره‌كانی  گۆڕان و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك پاكێجی به‌یه‌كه‌وه‌ گرێدراون ) و هه‌ردوولامان له‌یه‌ك ڕۆژدا كاره‌كانمان په‌كخراوه‌‌و ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش 12/ 10/2015 چونكه‌ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ره‌، به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه‌ زیانێكی زۆر به‌ هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێمیش.

وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاشكرای ده‌كات جگه‌ له‌2  ملیاره‌كه‌ی‌ دانه‌غاز قه‌رزه‌كانی حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیاتر له‌ 18 ملیار دۆلاره‌،  ئاشكراشی ده‌كات كه‌ كورتهێنانی‌ ساڵانی‌ 2013‌و 2014 ده‌گاته‌ 13 ترلیۆن دینار، ئه‌و قه‌رزه‌شی‌ له‌لای‌ هاوڵاتییانه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌  4 ترلیۆن دینار كه‌ قه‌رزی‌  (خانوبه‌ره‌ ,كشتوكاڵ , پیشه‌سازی‌ ,هاوسه‌رگیری‌ )به‌شێكی‌ قه‌رزی‌ نه‌قدییه‌ دراوه‌ به‌  وێستگه‌ی‌ كاره‌ با‌و ،بازرگانه‌كان .

قه‌رزه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم   
**  موچه‌ی‌ سێ‌ مانگی موچه‌خۆران كه‌  2 ترلیۆن و 600 ملیار دیناره‌، كه‌ مانگانه‌ 868 ملیار دینار موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌.
**قه‌رزی‌ به‌ڵێنده‌ران بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ ته‌واوبوو 800 ملیار دینار
**قه‌رزی‌ كۆمپانیاكانی‌ ده‌رمان،‌و سازدانه‌وه‌ی ئامێره‌ پزیشكیه‌كان  100 ملیار دینار ,
**قه‌رزی‌ وێستگه‌ی‌ كاره‌با 1 ترلیۆن دینار .
**حوكمه‌تی‌ هه‌رێم 1 ترلیۆن 200 ملیار دینار قه‌رزاری‌ حوكمه‌تی‌ توركیایه‌ .

قه‌رزه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان :
**4 ترلیۆن دینار قه‌رزاری‌ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ كه‌ كاریان بریتیبوو له‌ به‌رهه‌مهێنان و وفرۆشتنی نه‌وت و دابینكردنی‌ گازوایل بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با .
** 2 ترلیۆن قه‌رزاری‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی‌ نه‌وت،و كۆمپانیاكانی‌  به‌رهه‌مهێنانی‌ كاره‌بایه‌.

** ئێستاش 2 ترلیۆن و 400 ملیار دینار له‌ ئه‌نجامی كێشه‌یی دادگایی له‌گه‌ڵ دانه‌غاز قه‌رزار ده‌بێت.
حوكمه‌تی‌ هه‌رێم دوای‌ لێده‌ركردنی‌  ( 4 ترلیۆن  )دینار كه‌ قه‌رزی‌ لای‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ پێشینه‌كان.

(  23ترلیۆن و500 ملیار ) دینار قه‌رزاره‌ واته‌ كۆی‌ گشتی‌ ده‌گاته‌  20 ملیار دۆلار ، واتا به‌بێ كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دانه‌غاز حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 18 ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ .

هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا وه‌زیری‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌باره‌ی‌ كێشه‌ی‌ دانه‌غازه‌وه‌ ده‌ڵێت، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی‌ كابینه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوونی‌ كه‌سانی‌ پسپۆڕه‌ له‌ بواری‌ گرێبه‌ستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، بۆیه‌ له‌ گرێبه‌ستی‌ نه‌وت و غاز و كاره‌با به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار زیان به‌هه‌رێم كه‌وتووه‌ ،

وه‌زیری‌ دارایی ئاشكراشیده‌كات توانیویانه‌ی‌ له‌چاورچێوه‌ی‌ چاكسازیه‌كانیاندا خه‌رجیه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌رێژه‌ی‌ خه‌رجییه‌ به‌ ڕێژه‌ی  ٨٠% بۆ ٨٥% كه‌مبكه‌نه‌وه‌  

وه‌زیری‌ درایی ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات له‌ ساڵی ٢٠١٣ حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ ١٨ترلیۆن دیناری  سه‌رف كردووه‌و به‌لام ساڵی ٢٠١٤، ١٤ ترلیۆن دینارمان سه‌رف كراوه‌، واتا زیاتر له‌ 4 ترلیۆن دینار له‌خه‌رجی كه‌مكه‌ینه‌وه‌.بڕینی نه‌سریه‌ی سه‌رجه‌م سه‌نته‌ر و ڕێكخراوه‌كان كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن دینار مانگانه‌ وه‌رده‌گیراون و هه‌مووی به‌ فیڕۆ چووه‌و زۆربه‌شیان سێبه‌ری حزبه‌كان بوون، ڕێكخراو هه‌بووه‌ مانگانه‌  (٥٠٠ ملیۆن دیناری) وه‌رگرتووه‌. كه‌ ژماره‌ی سه‌رجه‌م سه‌نته‌رو ڕێكخراوه‌كان له‌ هه‌رێمدا  ٣٨٧  بوون كه‌ پاره‌یان له‌ حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌، كه‌ مانگانه‌ بری ( 2 ملیار و 270 ملیۆن دیناریان) بۆ خه‌رجده‌كرا كه‌ ته‌واویمان بڕی .



PM:10:04:05/12/2015