هەرێم لە عێراق قەرزار ترە

بەرپرسێکی کورد قەرزەکانی سەر عێراقی ئاشکرا کرد، بە بەراورد بە کوردستان، هەرێم زیاتر قەرزارە.

ئەحمەدی حاجی رەشی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌سه‌ر قه‌رزه‌ ده‌ركییه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند"عێراق بڕی (۱٥) ملیارو (٥٠٠) ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەکی لایە." 

ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه‌"قەرزی دەوڵەتانی کۆمەڵەی نادی پاریس کە (٦) ملیار و(۹٠٠) ملیۆن دۆلارە،قەرزی کۆمەڵەی دەرەوەی نادی پاریس کە (۲) ملیارو (۳٠٠) ملیۆن دۆلارە، قەرزی بازرگانەکانە بیانیەکان (۳) ملیارو(٦٠٠) ملیۆن دۆلارە، قه‌رزى دیکە کە باس نەکراوە کێن؟ بڕەکەی (۲٠٠) ملیۆن دۆلارە" 

هه‌روه‌ك ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ى كورد له‌ به‌غدا ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌"سووی قەرزەکانی دوای ساڵی (۲٠٠۳) بڕەکەی (۲) ملیارو (٥٠٠) ملیۆن دۆلارە،كه‌ به‌گشتى دەکاتە (۱٥) ملیار دۆلارو (٥٠٠) ملیۆن دۆلار،جگە لە (٤٠) ملیار دۆلار و(۷٠٠) ملیۆن قەرزداری وڵاتانی کەنداوە کە تا ئێستا باس لە دانەوەو سوو و قیستەکانی نەکراوە."

ئەو قەرزانەی عێراق کە دانیشتوانەکەی زیاتر لە ٣٠ ملیۆنە بەبەراورد بە دانیشتوان هەرێم کە ٥ ملیۆنە هێشتا هەرێم زۆر قەرزارترە لەبەغدا کە بەپێی لێدوانە فەرمییەکان زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلارە.




PM:10:56:19/01/2016