محەمەد حەسەنین هەیکەل کۆچی دوایی کرد

محەمەد حەسنەین هەیکەل  ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی میسری سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بە هۆکاری نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئاژانسی سکای نیوز ئەمڕۆ ١٧ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە کە محەمەد حەسنەین هەیکەل نوسەر و ڕۆژنامەنوسی بەناوبانگی میسری لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ئەمەش دوای ئەوە هات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسە میسرییەکان ڕایانگەیاند باری تەندروستی هەیکەل خراپە بە هۆی لە کار کەوتنی گورچیلەکانی.

حەسنەین هەیکەل سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەهرام بووە لە ساڵی ١٩٥٧ تا ساڵی ١٩٧٤ لە میسر و دواتریش بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی دامەزراوەی هەواڵی ڕۆژ و گۆڤاری " روزالیوسف".

هەیکەل لە ساڵی ١٩٢٣ لە پارێزگای قەلیوبییە لە میسر لە دایک بووە و هەر لەساڵی ١٩٤٢ وە لە بواری ڕۆژنامەوانی کاری کردووە.



PM:02:22:17/02/2016