بەڕێوەبەری چاڤی لاند: هێزە ئەمنییەکان ئامادەکارییان نەکردبوو

بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای چاڤی بۆ گەشتوگوزار ڕایگەیاند بە سەدان دۆلار لە ئەنجامی پشێویەکە زیان بەر چاڤی لاند کەوتووە.


ئارام سەعید بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی لاند، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی لە پۆلیس و ئاسایش و چالاکییە مەدەنییەکانیان ئاگادارکردبووە، بەڵام ئەوان لە پێش دەستپێکردنی ئاهەنگەکەدا هیچ ئامادەبوونێکیان نەبووە.

.

بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی چاڤی بە NRT ڕاگەیاندووە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە بە سەدان هەزار دۆلار زیانی مادی بەر چاڤی لاندا کەوتووە و ژمارەیەک لە ستافی چاڤی لاندیش برینداربوون و لەو ئاهەنگەدا ١٠٠ هەزار کەس ئامادەبوون.


چاڤی لاند یەکێکە لە پڕۆژەکانی کۆمپانیای چاڤی گەشتوگوزار و ئەمڕۆ سپۆنسەری ئاهەنگی هەرسێ هونەرمەندی میللی شیروان عەبدوڵا و گۆرانی ئینزبات و ئاوات بۆکانی دەکرد کە ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا بەشدار بوون



PM:07:10:20/03/2016