لە ناوچەی کوباشی لە رۆژهەڵاتی جەلەولا مینێک بە هێزێکی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوەو لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک بە پلەی عەمید و دوو پێشمەرگەی تر شەهدی دەبن و پێشمەرگەیەکیش بە پلەی لیوا بریندار دەبێت.
لیوا روكن نه‌جمه‌دین عومه‌ر فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی پێشمه‌رگه له خانه‌قین و جه‌له‌ولا، به خه‌ندانی راگه‌یاندووە "کاتژمێر 9:15 خولەکی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له ناوچه‌كانی نێوان سەننگەرەکانی پێشمه‌رگه له كۆباشی و سەنگەرە تازه‌كان كه بۆ پاسه‌وانی بورجه‌كانی كاره‌با مینێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه فه‌رمانده‌یه‌ك و دوو پێشمەرگە شه‌هیدبوون و فه‌رمانده‌یه‌كی تریش برینداربوو".
وتیشی "فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه شه‌هیدبووه پلەی سەربازییەکەی عه‌مید-ەو دوو پێشمه‌رگه كه پاسه‌وانی بوون و سه‌ر به هێزه‌كانی (70)ن ئەوانیش شەهیدبوون"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لیوایه‌كی پێشمه‌رگه‌ش برینداربووه".