ڤاندام هەمووانی توشی شۆك دەكات و بەم شێوەیە باسی پێغەمبەری موسڵمانان دەکات

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جان كلود ڤاندام لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا هەمووان توشی شۆك دەكات و دەبێتە جێی باسی میدیاكان.

جان كلود ڤاندام لەچاوپێكەوتنێكیدا لە پرۆگرامی (yes i'm famous) كەناڵی (mbc) باسی پێغەمبەری موسڵمانان دەكات ئاماژە بەوە دەكات كە پێغەمبەر محەمەد (د.خ.) خاوەنی زیرەكییەكی لەڕادە بەدەر بووە، بەجۆرێك توانیوێتی بازانێت چی بۆ لەش گونجاو چی بۆ داهاتوو دەبێت.

ڤاندام دەڵێت "بچن زۆر شت دەربارەی پێغەمبەر بخوێننەوە، چەندین شتی باشتان دەربارەی موسڵمانان بۆ دەردەكەوێت".

ئەو هونەرمەندە لە چاوپێكەوتنەكەیدا ئامۆژگاری ئەو گەنجانە دەكات كە سەرقاڵی وەرزشی لەشجوانین و داوایان لێدەكات دووربكەونە لە بەكارهێنانی دەرزی هەورەها  گۆشت خواردن بە بڕێكی زۆر، باشتریشە گرنگی بە خواردنی خۆراكی تەندروست بدەن.



PM:02:18:02/05/2016