ڤیدیۆ...جۆنی دێپ پەیوەندی هاوڕەگەزبازی هاوسەرەكەی لەگەڵ ئەم خانمە ناسراوانە ئاشكرا دەكات

میدیا جیهانییەكان زانیاری نوێ لەسەر كێشە نێوان جۆنی دێپ و هاوسەركەی ئاشكرا دەكەن، ئاماژە بە پەیوەندی هاوڕەگەز بازی ئێمبەر هێرد دەكەن لەگەڵ چەند كەسێكدا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای كردووە ئەستێرەی ناسراو ئێمبەر هێرد حەزی هاوڕەگەزی بازی هەیە و لەگەڵ نمایشكاری ناسراوی بەریتانی كارا دێلڤین  پەیوەندی هەبووە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە جۆنی دێپ كاتێك بەو پەیوەندییەی هاوسەرەكەی زانیوە زۆر توڕە بووە پێی ڕاگەیاندووە كە هەڵی خەڵەتاندووە، بێ ئەوەی هیچ توندوتیژییەك بەكاربهێنێت.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە لە ساڵی 2008 كاتێك هاوسەرگیری هاوڕەگەز لە ئەمریكا قەدەغە بووە، ئێمبەر هێرد بەشێوەیەكی نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند تاسیا ڤان كردووە، بەڵام دواتر جیابونەتەوە. 



PM:12:49:02/06/2016