مەلا كرێكار رەخنە لە موسڵمانانی فەیسبوكیی دەگرێت

مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی ئەنساروئیسلامی  پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە‌و رەخنەی توند لەو موسڵمانانە دەگرێت كە رەوشتی فەیسبوكییان وەرگرتووە.

نەجمەدین فەرەج، ناسراو بە مەلا كرێكار لە گرتەڤدیۆییەكەدا داكۆكی لە خەڵكی سوننە دەكات  كە بە وتەی ئەو  لەناوچەكەدا كەوتوونەتە بەر هێرشی توندی دوژمنانیان‌و دەڵێت: سەلەفییە جیهادییەكان لە هەرێمی كوردستان‌و رۆژهەڵاتی كوردستان لە ژێر فشارێكی توندان‌و بێ نازن.

هەروها دەڵێت: كەسانێك كە موسڵمانن رەوشتی فەیسبوكییان وەرگرتووە كە بەوتەی ئەو، هەمان رەوشتی خەڵكی سەرجادەكانن. هەروەها بە بێ ئەوەی ناو كەس‌و لایەنێك ببات هێرش دەكاتە سەر ئەو جۆرە موسڵمانە فەیسبوكییانە.



PM:03:46:05/06/2016