" ئێران داوایکرد بەزووترین کات بارزانی بکەینەوە بە سەرۆک
ئەو بەرپرسەی پارەی نەوت دەخوات بەقوڵزەرقوردی بێت"

بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، مەلا بەختیار، وتی" لەکاتی کێشە لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم ئێران داوایان کرد بە زووترین کات بارزانی بکەینەوە بە سەرۆکی هەرێم".

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت و درێژ لەگەڵ کەناڵی رووداو، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەكێتی، لەسەر رێکەوتنی یەكێتی و گۆڕان و کاریگەری ئەو رێککەوتنە لەسەر بارودۆخی هەرێم، پەیوەندی یەکێتی و پارتی، پرسی ریفراندۆم و کەرکوک و پەیوەندی هەرێم و بەغداو داهاتووی رۆژئاوا کرد.

مەلا بەختیار لەسەر رێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و گۆڕان، وتی

-رێککەوتنەکە لەگەڵ رێککەوتننامەی ستراتیژی ناکۆکەو له‌سه‌ر سێ خاڵی ناكۆكم، ئه‌وانیش:
- هاوپەیمانییەتی نێوان فراکسیۆنەکانمان لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان و پارێزگاکان.
- گەڕانەوەی پەرلەمان بەبێ مەرج لەگەڵ دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم.
- هێنانی لایەنی دیکە بۆ نێو رێککەوتنەکە".
- نابێت لەگەڵ گۆڕان رێکبکەوین و لەگەڵ پارتی تێبکەوین.
- بەهۆی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان زۆر کێشەمان لە کۆڵ دەبێتەوە.
- نابێت رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان دوو ئیدارەیی دروستبکات.
- دوو ئیدارەیی ئەگەرێکی ئەم بارودۆخەیەو، هەرکەو بیکات بە خیانەتی دەزانم.
- هیوادارم ئەم رێککەوتنە نەبێت هۆی تەقاندنەوەی کۆی ناکۆکیەکان لەگەڵ پارتی.

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەسەر پەیوەندی خۆیان و پارتی، وتی:

- پارتی زووڵمی زۆری لە یەکێتی و حکومەت کردووە.
- بەدڵ و عەقڵ لەگەڵ گشت پرسین.
- ئێران داوای لێکردین پەیوەندیەکان باشبکەین و کاک مەسعود بە زووترین کات بکەینەوە بە سەرۆک.
- ئێمە وەک یەکێتی نابین بە بەشێک لە هیچ پیلانێکی گەورەو بچووک دژی پارتی.

سەبارەت بە یەکێتی و خاوەن کۆمپانیاکانی، مەلا بەختیار دەڵێت:
- کۆمپانیام نییەو رقم لەو سیاسیانەیە کۆمپانیایان هەیە.
- ئەو مەکتەب سیاسیەی پارەی نەوت بۆ خۆی دەبات بە قوڵزەرقوردی بێت و گەڕو گوول بێت.
-یەکێتی لەبەر چەند گەندەڵێک چۆڵناکەم.
  



PM:11:59:08/06/2016