بەرکەوتەیەکی تری چەکی کیمیاوی کۆچی دوایی کرد

ئافرەتێکی ناوچەی هەڵەدن لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی دوای ماوەیەکی زۆر مانەوەی بەهۆی کاریگەری چەکی کیماویەوە گیانی لەدەستدا.

جەواهیر ئیبراهیم کە لەساڵی ١٩٨٨ دا بەر بۆردومانی چەکی کیمیاوی رژێمی پێشووی عێراق کەوت و لەو دەمەوە لەرێگای ئامێری ئۆکسجینەوە هەناسە دەدات، شەوی رابردوو لە هەڵەدن کۆچی دوایی کرد.

ئەو ئافرەتە کە تەمەنی ٧٠ ساڵ دەبێت، لەساڵی ١٩٨٨ ەوە لە رێگای ئامێری ئۆکسجینەوە هەناسە دەدات. لەسالآنی رابردوودا بۆ چارەسەرکردن جارێک براوەتە ئێران و لەخۆشخانەکانی ئەو ولآتە چارەسەر کراوە، بەلآم نەخۆشیەکەی بنەبڕ نەکراوەو پێویستی بەگواستنەوە هەبووە بۆ نەخۆشخانەکانی ولآتانی ئەوروپا، لەبەر نەبوونی نەتوانراوە ببرێتە ئەوروپاو دوێنێ شەو لە گوندی هەڵەدن، گیانی لەدەستداوە.

لەساڵی ١٩٨٨ دا رژێمی پێشووی عێراق هەڵبجەو ناوچەی قەرەداخ و دۆڵی بالیسان و چەند گوندێکی ناوچەی هەڵەدن و ناوچەی بارزان و چەند ناوچەی تری بۆردومان کردو بەهەزاران هاولآتی گیانیان لەدەستدا، هەروەها تا ئێستا بەسەدان بەرکەوتەی ئەو چەکە لەبارودۆخێکی تەندروستی خراپدا دەژین و چەندین ساڵە بەدەست کاریگەریەکانی ئەو چەکەوە دەناڵێنن و ناوبەناو لێێان کۆچی دوایی دەکات.  


AM:09:37:05/07/2016