چۆپی فەتاح جەژنانەی بۆ کەرکووک هەیە

خانمە هونەرمەندی کورد چۆپی فەتاح، کلیپێکی نوێ لەسەر کەرکوک تۆمار دەکات.

ئەو خانمە هونەرمەندە کلیپەکەی لە کەرکوک و گەرمیان وێنەگیراوە، کلیپکەش زیاتر سروشتێکی نیشتمانی هەیە.

چۆپی فەتاح مێژووی شارەکە لە سەردەمی ژێر دەستی بەعسدا دەگێڕێتەوەو، خۆشی وەک کچە گەرمیانییەک دەردەکەوێت کە بەر شالآوی ئەنفال دەکەوێت.

ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەڤەری گەرمیان لە گوندی ساتی و شارۆچکەی قەرەهەنجیر تۆمارکراوە. نیما جەلیلیان لەگەڵ ستافێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

گۆرانی کەرکووك ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتیزادەیە، ئیحسان فەتاح باوکی چۆپی تێکست و سیناریۆی بۆ نوسیووە، بابەك شەریفی کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە.



PM:12:05:05/07/2016